ڕاستەوخۆ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: سەدەی دووەمی کۆماری تورکیا دەبێتە سەدەی بەرزبوونەوەی تورکیا

reset font size increase font size

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، سەدەی دووەمی کۆماری تورکیا دەبێتە سەدەی بەرزبوونەوەی وڵات و دەرگایەکی نوێمان بەڕوودا کراوەتەوە.

نوعمان کورتوڵموش، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە شارۆچکەی شوھوەتی سەر بە پارێزگای ئەفیۆنکارا هیساری ئاماژەی بەوەکرد، نیوەی سەدەی یەکەمی کۆمار بەهۆی شەڕەوە لەدەست چووە دەشڵێ، بە هەزاران کەسمان شەهید بوون و گیانیان لەدەست دا، هەروەها زیانی ئابووری گەیشتە زیاتر لە 2 تریلیۆن دۆلار. 

گوتیشی، لەئێستادا لە سەرەتای سەدەی دووەمدا دەرگایەکی نوێمان لەبەرانبەردا کراوەتەوە کە ڕێگەی برایەتی و یەکێتییە.

کورتوڵموش باسی لەوەش کرد، کە ئیتر هیچ هێزێک ناتوانێت گەل بەهۆی ناسنامەی نەتەوەیی یان مەزهەبییەوە بەگژ یەکدا بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێگە نوێیەکە سەدەی داهاتوومان دەکاتە سەدەی بەرزبوونەوەی وڵاتەکەمان. لەم ڕێگەیەدا هیچ شوێنێک بۆ جیاکاری و ڕق لێبوونەوە بوونی نییە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.