ڕاستەوخۆ

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەردۆغان تورکیا پەلکێشی سەرکێشییەکی مەترسیدار دەکات لە سوریا

reset font size increase font size

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی کۆماری تورکیا، وڵاتەکەی بەرەو "سەرکێشیی مەترسیدار" لە ناو خاکی سوریادا دەکێشێت.

 کاتس لە لێدوانێکیدا کە میدیا عیبرییەکان بڵاوییان کردۆتەوە ئاماژەی بەوە کردووە: ئیسرائیل ڕێگە بە هیچ کەسێک نادات هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی بکات، ئەمەش لە سایەی بەردەوامیی گرژی و ئاڵۆزییە دیپلۆماسی و ئەمنییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیبدایە.

 هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی سێشەممەی ئیسرائیل کە بنکەی ئاسمانیی ئەبو زووھوریان لە نزیك شاری حەلەب کردبووە ئامانج، بووە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێی سیاسی لە نێوان ئیسرائیل و تورکیادا. ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتەکەی بنیامین ناتنیاهۆ هۆکاری هێرشەکەی بۆ ئەگەری بڵاوەپێکردن و جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لەو بنکەیەدا گەڕاندەوە.

لە بەرامبەردا، ئەنقەرە ئەم تۆمەت و پاساوانەی ئیسرائیلی بە "بیانووی بێبنەما " ناو برد، کە بە گوتەی ئەوان ئامانج لێی شەرعێتدانە بە پێشێلکردنی بەردەوامی سەروەریی خاکی سوریا.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی دیکەی سەربازی و هاووڵاتییەکی مەدەنی کە لە نزیك ئەو ناوچەیە دەژێت بە میدیاکانمی گوتووە  هێرشە ئاسمانییەکان هیچ زیانێکی گیانیان بەدوای خۆیاندا نەهێناوە، لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل تا ئێستا خۆی لە لێدوانی ڕاستەوخۆ دەربارەی هێرشەکە بەدوور گرتووە.

بنکەی ئەبو زووھور دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، بە دووریی نزیکەی 70 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی سنوورەکانی تورکیاوە. ئەم بنکەیە لە ساڵی 2013ەوە وەک فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی تەرخانکراو لەکارکەوتووە، دوای ئەوەی لە میانی جەنگی 14ساڵەی سوریادا چەندین جار لە نێوان هێزە جیاوازەکاندا دەستاودەستی کردووە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.