دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕاگەیاندنی ئۆپراسیۆنێکی ئابووریی بەرفراوان و گەورەی دژی ئێران ئاشکرا کرد، کە بە توندترین ڕێکاری ئابووری و گۆشەگیرکردن ناوی بردوە کرد کە تا ئێستا دژ بە هەر وڵاتێک گیرابێتە بەر.
ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سەکۆی «تروس سۆشیال» نوسیویەتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرفەتێکی زۆر گەورە و مێژوویی بە دەسەڵاتدارانی ئێران بەخشی تا بتوانن بگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ، بەڵام تاران نەیتوانی ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ڕێکارە نوێیەکانی وەک جەنگێکی ئابووری و پرۆسەیەکی گۆشەگیرکردن لەسەر ئاستێکی بێوێنە لە مێژوودا وەسف کرد. ڕوونیشی کردەوە کە لە ئێستادا ئێران ڕووبەڕووی دۆخێکی زۆر ئاڵۆز و سەخت بووەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی زیانی کوشندەی بە توانا سەربازییەکانی، ئابوورییەکەی و بەهای دراوەکەی گەیشتووە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تەواوی وڵاتانی جیهان کرد و ڕایگەیاند، هەر وڵاتێک ڕێگە بە دامەزراوە داراییەکان، کۆمپانیاکان، فڕۆکەخانەکان یان قەوارە حکومییەکانی بدات بۆ ئەوەی ببنە شادەماری پشتیوانیی ئابووری بۆ ئێران ، ڕووبەڕووی دەرئەنجام و سزای ئابووریی زۆر گەورە و کوشندە دەبنەوە.