ڕاستەوخۆ

ناتنیاهۆ: پەیامێکی ڕوونمان بە تورکیا گەیاند کە قبووڵ ناکەین بنکەی سەربازی لە سووریا دامەزرێنێت

reset font size increase font size

بینیامین ناتنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل پەیامێکی دژی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە سووریا ناردووە، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆش دانی بەوەدا نا کە وڵاتەکەی هێرشێکی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەیەکی نیزیک حەلەب کە هێزە تورکییەکان سەردانیان کردبوو.

ناتنیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆیی سوپادا گوتی: "ئێمە قبووڵ ناکەین جێگیربوونی سەربازیی تورکیا بەرەو باشوور بێت، چونکە ئەوە هەڕەشەیە بۆ سەر ئێمە".

 ئاماژەی بەوەش دا کە سەرەتا پەیامێکی گشتییان لە دژی بوونی سەربازیی تورکیا لە فڕۆکەخانەکەی نیزیک حەلەب ناردبوو، بەڵام "دیارە نەیانبیست، بۆیە دڵنیامان کردەوە کە بە شێوەیەکی ڕوونتر تێبگەن".

لای خۆیەوە، تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد و سەزەنشتی کرد.

پێشتر نووسینگەی ناتنیاهۆ هێرشەکەی ڕەەتنەکردبووەوە و هۆشداری دابوو کە ئیسرائیل هەڕەشەی بوونی تورکیا قبووڵ ناکات.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.