ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل و تورکیا؛ گرژییە سەربازییەکان لە خاکی سووریادا پەرەدەسێنن

reset font size increase font size

ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سووریا پەردەی لەسەر ناکۆکییە قووڵەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لابردووە، بە جۆرێک کە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانیی نزیک لە سنووری تورکیا، کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە و تەلئەبیب هۆشداری دەدات لە جێگیربوونی هێزەکانی تورکیا لەو وڵاتە.

ئیسرائیل بە چەند بۆمبێک هێڵی فڕین و کۆگاکانی بنکەی ئاسمانیی ئەبو زهووری لە سووریا کردە ئامانج، کە تەنها 45 میل لە سنووری تورکیاوە دوورە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل نیگەرانیی خۆی لە بەرەوپێشچوونی سەربازیی تورکیا و گەیەندنی سیستمی چەکی پێشکەوتووی بەو ناوچەیە دەربڕی.

هەڵوێستی ئیسرائیل:

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەلئەبیب ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی نادات و دیمەشق بە ڕێگەدان بە جێگیربوونی هێزەکانی تورکیا لە نزیک حەلەب، بە ئاگاداری یان بێئاگایی، تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان.

هەڵوێستی تورکیا:

 لە بەرامبەردا، سەرۆکایەتیی تورکیا تۆمەتەکانی تەلئەبیبی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەنقەرە بەردەوامە لە هەماهەنگییە فەرمییەکانی لەگەڵ سووریا و ئەو جۆرە هەڕەشانە بە بیانوو دەزانێت.

هەڵوێستی نێودەوڵەتی:

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل پێشوەختە واشنتنی لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە، لە کاتێکدا تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، هێرشەکەی بە پەرەسەندنێکی بێپێویست و زیانبەخش بۆ سەقامگیریی ناوچەکە ناو بردووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.