ڕاستەوخۆ

ڕێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و سووریا؛ پاشماوە ئەتۆمییەکەی دەیرەزوور دەگوازرێتەوە

reset font size increase font size

ماڵپەڕی (Axios) بڵاوی کردەوە کە لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەددا چەند پاشماوەیەکی ئەتۆمی لە سووریا بوونی هەبووە، و دوای گۆڕانی دەسەڵات لەو وڵاتە، ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ حکومەتی کاتیی سووریادا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی نهێنی بۆ لابردن و گواستنەوەی ئەو مادانە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم ڕێککەوتنە بۆ لابردنی پاشماوە و مادە ئەتۆمییەکانە کە لە خاڵێکی نهێنیدا بە ناوی "Xala 99" لە شارۆچکەی گایبەر لە پارێزگای دەیرەزوور هەڵگیرابوون؛

هەمان ئەو شوێنەی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کرابووە سەر.

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ئەو پاشماوانە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەکار نایەن، و تەنها پاشماوەی ڕەقەکاڵای کۆنن. سەرەڕای ئەوەی سوپای ئیسرائیل دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دەستی بە بۆمبارانکردنی ناوچەکە کردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا لایەنەکان گەیشتنە چارەسەرێک کە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە مۆڵەت لە سووریا وەربگرن بۆ لابردنی مادەکان بە شێوازێکی ئارام.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەرپرسانی نوێی سووریا لە سەرەتادا لە بوونی ئەو مادانە لەو شوێنە ئاگادار نەبوون، و تەنها ژمارەیەکی زۆر کەم لە بەرپرسانی ئەمریکا، ئیسرائیل و سووریا زانیویانە کە ئەو مادانە لەو خاڵەدا هەن. چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هەستێت بە پاککردنەوە و گواستنەوەی ئەو مادانە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.