ڕاستەوخۆ

گرژی لە نێوان وەزارەتی بەرگری و هێزەکەی ئەبو عەمشە دروست دەبێت

reset font size increase font size

بارودۆخی ئەمنی و سەربازی لە ناوچەکانی حەما، حەلەب، مەنبج و عەفرین لە سوریا بەرەو ئاڵۆزی دەچن، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی (فیرقەی 62) کە ناسراوە "عەمشات" بە فەرماندەییی محەمەد جاسم (ئەبو عەمشە) ئامادەباشیی سەربازییان ڕاگەیاند.

ئەم جموجۆڵە سەربازییانەش دوای ئەوە هات، کە زانیاری دەبارەی دوورخستنەوەی ئەبو عەمشە لە فەرماندەییی فیرقەکە و ئەگەری دەستبەسەرکردنی لە لایەن وەزارەتی بەرگریی سووریاوە بڵاوکرایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئاسایشی گشتیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سوریا، بارەگاکانی فیرقەی 62یان لە دەوروبەری حەما گەمارۆ داوە. لە بەرامبەردا، فیرقەی 62 بە بڵاوەپێکردنی قەناس بەدەست، چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە دەوروبەری بنکەکاندا، ئامادەباشیی کردووە و دەستی بە کۆکردنەوەی هێزەکانی لە ناوچە جیاوازەکانەوە بەرەو پارێزگای حەما کردووە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دوێنێ شەو دەستەڵاتی کاتی لە دیمەشق لەگەڵ محەمەد جاسم (ئەبو عەمشە) کۆبووەتەوە و گفتوگۆکانیان چەندین کاتژمێری خایاندووە، ئەمەش بەڵگەیە، کە هەژموونی ئەبو عەمشە لە سەرجەم ئەو هەوڵانە بەهێزترە، کە مەبەستیان بووە لە فەرماندەییی فیرقەی 62 دووری بخەنەوە و دەستەڵاتی کەم بکەنەوە.

چاودێرانی سیاسی و سەربازی ئاماژە بەوە دەکەن، بەشێک لە پێکهاتەکانی دەزگای ئەمنی و سەربازیی وەزارەتی بەرگریی سوریا لە گروپ و میلیشیای جیاواز پێکدێن، کە هەندێکیان سەر بە سوپای نیشتمانیی سوریان و ڕاستەوخۆ فەرمان لە ئەنقەرە وەردەگرن.

دەسەڵاتی کاتی دیمەشق هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی ناوەندی بەسەر دامەزراوە سەربازییەکاندا چڕ کردووەتەوە لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوە یان ڕێکخستنەوەی ئەو پێکهاتانەی، کە بە تەواوی لە ژێر فەرمانی ئەواندا نین، فیرقەی 62یش، بەهۆی تۆمەتەکانی گەندەڵی و سزاکانی ئەمریکا لەسەر فەرماندەکەی، بڕیار بووە گۆڕانکاریی ڕیشەیی تێدا بکرێت.

هاوکات جموجۆڵی سەربازی لەسەر سنوورەکانی عێراقیش بەدی کراوە، ئەمەش ئاستی گرژییەکانی لە ناوچەکەدا بەرزتر کردووەتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.