ڕاستەوخۆ

ئاکسیۆس: ئەمریکا و ئێران نزیکن لە گەیشتن بە ئاگربەستێکی 60 ڕۆژە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

reset font size increase font size

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکایەتیی عومان لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستێکی کاتیی 60 ڕۆژە نزیک بوونەتەوە، بە ئامانجی کردنەوەی گەرووی هورمز و ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی دەریایی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاکسیۆس، ئەم ڕێککەوتنە کاتییە ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئازادیی تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان بەبێ وەرگرتنی هیچ جۆرە باجێک. لە چوارچێوەی نەخشەڕێگەی پرۆسەکەدا، ئەو کەشتیانەی دێن لە ڕێگەی ئاوە هەرێمییەکانی ئێران و کەشتییە ڕۆشتووەکانیش لە ڕێگەی ئاوەکانی عومانەوە تێپەڕ دەبن.

سەرچاوەکانی ئاکسیۆس ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە ئێستادا واشنتن و تاران بە هەماهەنگی کار دەکەن بۆ پاککردنەوەی گەرووەکە لە مینە دەریاییەکان و دەستپێکردنەوەی دانوستان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی. چاوەڕوان دەکرێت ئیدارەی ئەمریکا ئەمڕۆ بە فەرمی وردەکاریی زیاتری ئەم ڕێککەوتنە ڕابگەیەنێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.