ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترەمپ: گەرووی هورمز نەکرێتەوە بە سەختی لە ئێران دەدەین

reset font size increase font size

لە درێژەی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئامریکا هۆشدارییەکی توند ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات و جەخت لەسەر بڕیاری وڵاتەکەی بۆ ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی و کردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکان دەکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، ترەمپ ڕایگەیاند، گەرووی هورمز دەبێت بەمنزیکانە بکرێتەوە، و گوتی: "ئەگەر بەپەلە ڕێڕەوەکە نەکرێتەوە، ئەوا زۆر بە خراپی و توندی لە ئێران دەدەین و بە هێز دەیکەینەوە". سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، ئێران لەژێر هیچ هەلومەرجێکدا نابێت بێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بوونی چەکی ئەتۆمی لە دەستی ئێراندا هاوسەنگی جیهان بە تەواوی دەگۆڕێت.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد: "جیهان ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی زۆر گەورەتر لە جەنگی جیهانیی دووەم دەبووەوە. دەبوو کێشەکانی پەیوەست بە ئێران لە لایەن ئیدارەکانی پێشوو یان وڵاتانی دیکەوە 50 ساڵ پێش ئێستا چارەسەر بكرانایە، بەڵام ئەوەی من کردوومە کارێکی پێویست بوو بۆ پاراستنی ئاسایشی جیهان".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، بەرپرسانی ئێران پەیوەندییان پێوە کردوون و داوای گفتوگۆیان کردووە، ئەویش ئامادەیی بۆ دانوستان و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان دەربڕیوە، بەو مەرجەی ئێران پابەند بێت بە داواکارییە نێودەوڵەتییەکان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.