ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: دەستمان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئازادی کردووە

reset font size increase font size

سێنتکۆم ڕایگەیاند، دەستییان کردووە بە پشتگیری کردن لە "پڕۆژەی ئازادی" بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی کەشتیوانی بۆ کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزدا.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی بەشداریکردن "پڕۆژەی ئازادی" کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە ڕاگەیەندراوە، پشتگیری لەو کەشتییە بازرگانیانە دەکەن کە هەوڵدەدەن بە ئازادی بە ڕێڕەوە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکاندا تێپەڕن.

گوتیشی، پشتگیری سەربازی ئەمریکا بۆ پڕۆژەی ئازادی بریتی دەبێت لە زیاتر لە 100 فڕۆکەی جەنگی، موشەکی پێشکەوتوو و 15 هەزار سەربازی ئەمریکی.

هاوکات ئەدمیرال براد کوپەر فەرماندەی سێنتکۆم ڕایگەیاند، پشتیوانی ئێمە بۆ ئەم ئەرکە بەرگرییە بۆ ئاسایشی ناوچەکە و ئابوری جیهانی زۆر گرنگە، چونکە ئێمە گەمارۆی دەریایییش دەپارێزین. هەر سەبارەت بەمەش هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستپێشخەرییەکی نوێی ڕاگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی جەنگ و بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگی و هاوبەشکردنی زانیاری لە نێوان هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان لەپێناو پشتگیریکردن لە ئاسایشی دەریایی بە گەرووەکەدا

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.