پارێزگاری حەسەکە لەگەڵ وەزیری پەروەردە و فێرکردن کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کەرتی پەروەردە و ئاستی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازییکردن لە ساڵی نوێی خوێندن و دابینکردنی پێداویستییەکانی قوابینەکان.
نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، لەگەڵ محەمەد عەبدولڕەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردە و فێرکردن، کۆبووەوە و تیایدا دۆخی کەرتی پەروەردە، پلانی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، و ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی حەسەکە بۆ پێشوازییکردن لە قوتابیان تاوتوێ کرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پەروەردە سوپاسی پارێزگاری حەسەکە و کارمەندانی پەروەردەیی کرد بۆ هەوڵەکانیان لە پێناو لابردنی بەربەستەکان و فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەیی.
هەروەها جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکان و پرۆسەی تێکەڵاوکردن و ڕێکخستنەوەی کارگێڕی کردەوە.
لای خۆیەوە، پارێزگاری حەسەکە پابەندبوونی پارێزگاکەی دووپات کردەوە بۆ پێشکەشکردنی پشتگیریی لۆجستیکی بۆ کەرتی پەروەردە و بەردەوامبوون لە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت، بە ئامانجی دابینکردنی دەستپێکی سەقامگیر بۆ ساڵی نوێی خوێندن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ قوتابیان و مامۆستایان.