دوابەدوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سوریا و بڕیاری حکومەتی کاتی بۆ دەرکردنی لیرەی نوێ، نەبوونی بڕی پێویستی ئەم دراوە نوێیە لە بازاڕەکانی کۆبانێدا هاووڵاتییانی ڕووبەڕووی ئاستەنگی جدی کردووەتەوە.
دانیشتووانی شارەکە ئاماژە بەوە دەکەن، نەبوونی دراوی نوێ و ڕەتکردنەوەی لیرەی کۆن لەلایەن دوکاندارەکانەوە، کاریگەریی زۆر خراپی لە سەر گوزەرانی ڕۆژانەیان دروست کردووە و لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتایییەکانیاندا تووشی گرفتی گەورە بوونەتەوە.
هاووڵاتییانی کۆبانێ جەخت لەوە دەکەنەوە، نەبوونی هیچ بنکە و ناوەندێکی فەرمیی گۆڕینەوەی دراو لە شارەکەیاندا هۆکاری سەرەکیی تەشەنەسەندنی ئەم قەیرانەی کۆبانێیە.
لەم چوارچێوەیەدا، دانیشتووانی ناوچەکە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بە زوویی ناوەندێکی تایبەت بە گۆڕینەوەی دراوی کۆن بە نوێ لە کۆبانێ بکەنەوە، تاوەکو بتوانن بە ئاسانی مامەڵە دارایییەکانیان ئهنجام بدهن و ئاستەنگەکانی بەردەم جووڵەی بازاڕ بڕەوێننەوە.