فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسدە) مەزڵوم عەبدی، سەردانی مێژوویی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ سووریا بەرز نرخاند و ڕایگەیاند کە ئەو سەردانە جێگەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە.
مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە نێچیرڤان بارزانی هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری لە پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە سووریا و کوردستان بە گشتی هەبووە.
فەرماندەی هەسدە جەختیشی کردوەتەوە کە ئەوە باوەڕی تەواویان هەەیە کە ئەم سەردانە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر سەقامگیریی سووریا و پرۆسەی چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە ناوچەکەدا دەبێت.