ڕاستەوخۆ

ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەرێمی عەفرین کۆبووەوە

reset font size increase font size

یلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، لەگەڵ خەیرۆ داود، بەڕێوەبەری هەرێمی عەفرین و محەمەد حەسەن، جێگری پەیوەندییەکانی هەرێمی عەفرین کۆبووەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی عەفرین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا میکانیزمی بەشداریکردنی مامۆستایان و خوێندکارانی عەفرین لە چوارچێوەی پڕۆسەی تێکەڵکردنەوە لە خوێندنگەکانی هەرێمەکەدا تاوتوێکرا.

ئەوەش هاتووە، دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ بەشداریکردنی خوێندکاران پڕۆسەی پەروەردە و پێداویستییەکانی مامۆستایان یەکێکی دیکە بووە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.

لەچوارچێوەی خاڵی ١٤ەیەمی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم سەرجەم ئاوارەکانی عەفرین گەڕانەوە زێدی خۆیان و لەئێستاشدا خوێندنی خوێندکارانی شارەکە و سیستمی پەروەردە یەکێکە لە تەوەری گفتوگۆکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی کاتیی سوریا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.