ڕاستەوخۆ

پاکستان: 10 سەکۆ و کۆگای درۆنمان لە ناوخۆی ئەفغانستان کردە ئامانج

reset font size increase font size

لە وەڵامی هێرشێکی درۆنیی سەر سنوورەکانیدا، پاکستان ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوانی بە ناوی "غەزەب ليل حەق" ئەنجامدا و 10 پێگەی جیاوازی سەربازیی لە ناوخۆی ئەفغانستان بڕیاردا و بۆردومانی کردن.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئەمنییەکان و ڕاگەیەندراوی فەرمیی ئیسلام ئاباد، ڕۆژی چوارشەممە 23ی ئەیلوولی 2026، 8 درۆنی خۆکوژ لە خاکی ئەفغانستانەوە ڕەوانەی پاکستان کرابوون. سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاکستان توانی هەموو درۆنەکان پێش گەیشتنیان بە ئامانج دەستنیشان بکات و بیانخاتە خوارەوە، کە چواریان لە ناوچەی سنووریی تۆرخەم و چوارەکەی دیکە لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان کۆهات خرانە خوارەوە.

 لە بەرامبەردا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوول، عەتاوڵا تارار وەزیری زانیاریی پاکستان بەفەرمی ڕایگەیاند کە هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "غەزەب ليل حەق"دا، 10 پێگەی تایبەت بە هەڵدان و کۆگاکردنی درۆنەکانیان لە ناو ئەفغانستان بۆردومان کردووە.

وەزیری زانیاری ڕوونیکردەوە: "هێرشەکانمان زۆر ورد، هاوسەنگبوون و بەرپەرچدانەوەیەکی ڕەوا بوون کە تەنیا ئەو ئامانجە سەربازییانەی گرتەوە کە پەیوەندییان بە هێرشەکەی سەر پاکستانەوە هەبوو."

 پاکستان دەسەڵاتدارانی تاڵیبانی ئەفغانستانی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرەڕای هۆشیارییە بەردەوامەکان، هاوکاریی "گرووپە تیرۆریستییەکان"  دەکەن و خاکی ئەو وڵاتە بۆ هێرشکردنە سەر پاکستان بەکاردێنن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە ئیسلام ئاباد دانبەخۆداگرتنی وەک لاوازی لێک نادرێتەوە و "لەمەودوا هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سەروەریی خاکی پاکستان، بە وەڵامێکی دەستبەجێ و زۆر توندتر ڕووبەڕوو دەبێتەوە."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.