ڕاستەوخۆ

سوپای ئیسرائیل بۆ سێنتکۆم: بۆ جەنگ لەگەڵ ئێران پێویستمان بە مۆڵەتی ئەمریکا نییە

reset font size increase font size

کەناڵی 13ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بە فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم)ی ڕاگەیاندووە، بۆ دەستپێکردنی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێراندا، پێویستی بە مۆڵەت یان پشتیوانیی ڕاستەوخۆی واشنتن نییە و هێزەکانی لە ئامادەکاریی تەواودان بۆ لەسەردەستهێنانی هەنگاوی سەربازی.

هاوکات دەستەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، فەرماندەی سێنتکۆم لە سەردانێکی لەناکاو و ڕانەگەیەندراودا گەیشتووەتە تەلئەبیب. لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، ناوبراو لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپای ئیسرائیل کۆبووەتەوە تاوەکو دوایین پێشهاتە ئه‌منییه‌كان و ئامادەکارییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا تاوتوێ بکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.