ڕاستەوخۆ

نیویۆرک تایمز: بەهۆی شەڕی ئێرانەوە ئەمریکا چەک لە ئەوروپا و ئاسیاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوازێتەوە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی باڵای واشنتنەوە ئاشکرای کرد، بەهۆی درێژەکێشانی جەنگ لەگەڵ ئێران و دابەزینی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بە پەلە کەشتی، فڕۆکە و یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی لە هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوازێتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، ئەم گواستنەوە بەپەلەیە کاریگەریی نەرێنی و گوشاری زۆری خستووەتە سەر چاککردنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکان و ورەی هێزەکانی ئەمریکا. هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە، وڵاتانی وەک چین و ڕووسیا بە وردی چاودێریی ئەم دۆخە دەکەن و ئاگاداری کەمیی تەقەمەنییەکانی ئەمریکان، بە جۆرێک گواستنەوەی ئەم کەلوپەلە سەربازییانە بووەتە هۆی دروستبوونی مەترسی و کەلەبەر لە ئامادەییی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆریای باشوور.

ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە، پێش دەستپێکردنی جەنگەکە، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ڕاستەوخۆ دۆناڵد ترەمپی لە مەترسییەکانی کەمبوونەوەی کۆگاکانی چەک ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام ترەمپ بەهۆی ئەوەی پێشبینیی دەکرد جەنگەکە بە خێرایی کۆتایی بێت، بڕیاری بەردەوامیدانی بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان داوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.