سەرۆکی دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران رایگەیاند، تاران چیتر متمانەی بەو لایەنانە نەماوە کە داوای دانوستان دەکەن و بانگەوازیشی بۆ رێککەوتن بە ناڕاست ناوبرد.
غوڵام حوسێن موحسێنی ئێژەیی لە دیدارێکدا کە لە پارێزگای مەرکەزیی ئێران بێ متمانەیی وڵاتەکەی لە بەرانبەر هەرجۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ واشنتن ئاشکرا کرد و رایگهیاند، وڵاتهكهی متمانهی به گفتوگۆ لهگهڵ واشتن نهماوه.
ئاماژەی بهوهشكرد، ئەمریکا و ئیسرائیل هۆكاری سهرههڵدانی خۆپیشاندانهكانی ئێران بوون، ئێستاش هەر ئەمانە هاتوون و داوای گفتوگۆمان لێدەکەن.
ئێژەیی لە بەردەوامیی قسەکانیدا، بەرهەڵستکارانی ناوخۆی ئێرانیشی بە هاوئاوازی ئیسرائیل و ئەمریکا ناوبرد و هەڕەشەی لێپرسینەوەی لێکردن.
ئەم لێدوانەی ئێژەیی، تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای قسەکانی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە هات، کە وتبووی بەردەوامیی دانوستانەکان گرێدراوی داکۆکییەکانی ئەمریکایە.