حكومه‌تی عێراق بڕیاری ناردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد و وەزارەتی دارایی هەرێمیش دەڵێ، لەگەڵ گەیشتنی پاره‌كه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا پاره‌ی مانگی یه‌كی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و دوای ته‌واوبوونی ڕێكکارهكان بڕیارە سبەی پاره‌كه بچێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
بڕیاره‌كه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری عێراق بۆ كاروباری ئابووری به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و بە ئاماده‌بوونی فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق كۆبووه‌وه.
به‌گوێرەی ڕێكکه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، مانگانه هه‌رێم بڕی 120 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی به‌غداد ده‌كات، هاوكات نه‌وت له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ره‌كانی جه‌یهانی توركیا ده‌كات و له له‌به‌رامبه‌ردا به‌غداد مانگانه مووچه‌ی مووچه‌خۆران ڕه‌وانه ده‌كات.