کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دانانی سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر" سیستمی سۆلار" لە زیادبووندایە، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای به‌و سیستمه زیاد كردووه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بە گوێره‌ی ئامارەکانی بەشی وزە نوێبووەوه‌کان، لە سنوری سلێمانی، كۆی گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر گه‌یشتووه‌ته زیاتر لە 84 مێگاوات كارەبا.
كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌و بڕه‌ی كاره‌با، له لایه‌ن سێ هه‌زار و 110 هاوبه‌شی كاره‌باوه به‌رهه‌م دێت.
ده‌شڵێت، لەو هاوبەشانەی سیستەمی سۆلاریان داناوە، دووهەزار و 525 هاوبەشی ماڵان و 443 هاوبەشی بازرگانی، 15 هاوبەشی پیشەسازی و85 هاوبەشی کشتوکاڵی و 5 هاوبەشی میریین.