كۆمیته‌ی ئاواره‌كانی سه‌رێكانی له ڕۆژاڤای كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی هێزه‌كانی ئاسایشی حه‌سه‌كه كۆبوونه‌وه و داوایان كرد، به زووترین كات كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی سه‌رێكانی و گه‌ڕانه‌وه‌یان بكرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی هاوار، بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ "مه‌حمود خه‌لیل" به‌رپرسی هێزه‌كانی ئاسایشی حه‌سه‌كه، ئاواره‌كان داوایان كردووه، به زووترین كات، كار بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
دا‌واشیان كردووه، ڕێگای ته‌لته‌مر و دربه‌سپی بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رێكانی.
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ئاواره‌كانی سه‌رێكانی، به ئاژانسه‌كه‌ی گوتووه، داوایان له به‌رپرسانی ڕۆژاڤا كردووه، به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتیی سوریا، دۆخی سه‌رێكانی ئاسایی بكه‌نه‌وه و ئاواره‌كان به ئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی 29ـی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵی نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی كاتیی سوریا، بڕیاره سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی ڕۆژاڤا بگه‌رێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا، به‌شێك له ئاواره‌كانی عه‌فرین گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان به‌رده‌وامه.