ڕاستەوخۆ

لە 40 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 2000 کەس لە لوبنان کوژراون

reset font size increase font size

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە ماوەی 40 ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی نۆ هەزار کەس لە لوبنان بوونەتە قوربانیی.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ئاماری نوێی قوربانییانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ژمارەی قوربانییەکان لە 2ـی ئازاری 2026 و لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تاوەکو ئەمڕۆ گەیشتووەتە هەشت هەزار و 640 کەس.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی تەندروستیی لوبنان بڵاویکردوونەتەوە، تەنیا لە ماوەی 40 ڕۆژی ڕابردوودا دوو هەزار و 55 کەس لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکە کوژراون و شەش هەزار و 588 کەسیش برینداربوون.

ئەوە لە کاتێکدایە سەرباری ئاگربەستی دوو هەفتەی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران، هێرشکردنە سەر لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردوامە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە چڕترین و گەورەترین هێرشیان کردووەتە سەر لوبنان، کە لە کەمتر لە 10 خولەکدا زیاتر لە 250 کەس کوژران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.