لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی پرسی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیان دواخست، تا ئه‌و كاته‌ی شەڕەکەى ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران كۆتایی دێت.
ئاژانسی هه‌واڵی شه‌فه‌ق نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه: سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه به كۆی ده‌نگ ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرسی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو دوابخرێت بۆ دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و كۆتاییهاتنی ئه‌و شەڕ و نا سه‌قامگیرییه‌ی له ناوچه‌كه بونی هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای نا ڕازیبونی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی، به‌ڵام تا ئێستا نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كاندیدی فه‌رمیی چوارچێوه‌یه بۆ وەرگرتنى پۆستەکە.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه: تا كاتی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا به ده‌سه‌ڵاتی سنورداره‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه و قه‌یرانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاری پێویست ده‌دات، به‌ڵام بۆ هه‌ندێك بڕیاری گرنگ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و به كۆده‌نگیی بڕیاری لێ ده‌ده‌ن.