دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئێرانمان لەسەر نەخشە سڕیوەتەوە و ئێستا داوای ڕێکەوتنمان لێدەکەن، بەڵام من نامەوێت ڕێکبکەوم لە گەڵیان.
ترەمپ لە دوو پۆستی جیاوازدا لە تۆڕی 'سۆشیاڵ تروس'ڕایگەیاند، ئێران داوای دەسنوستانمان لێدەکات منیش ڕازی نیم، ئێستا هێزی دەریایی و بەرگری نەماوە.
دوای کاتژمێرێک لەو پۆستە لە سەر گەروی هورمز گوتی، ٤٨ کاتژمێر دەدەمە ئێران گەروەکە نەکاتەوە هەموو بنکە ئەتۆمییەکانی لەناودەبەین.
لە بەرانبەریشدا ئیبراهیم زولفەغەری گوتەبێژی بارەگای خاتەمو ئەنبیا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا ئەوە بکات، ئێمەش ژێرخانی وزە و سوتەمەنی ناوچەکە دەکەینە ئامانج.