لە قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆک، بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان بوکێک بووە، چوار سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم دەبلیو)، کە حەوت سەرنشینی تێدا بوو، لە نزیک بازگەی مەندان وەرگەڕا و کەوتە ناو ڕووباری خازرەوە.