ڕاستەوخۆ

ساڵی  2025 نزیکەی هەشت هەزار کەس لە ڕێگاکانی کۆچکردندا گیانیان لەدەستداوە

reset font size increase font size

ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ساڵی ڕابردوو نزیکەی هەشت هەزار کەس لە ڕێگا مەترسیدارەکانی کۆچی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون.

دەشڵێت، پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینە زۆر زیاتر بێت چونکە کەمکردنەوەی بودجە کاریگەری لەسەر بەدواداچوونە مرۆییەکانمان کردووە.

نەتەوە یەگرتووەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ڕێگا یاساییەکانی کۆچکردن سنوردارکراون، ئەمەش بوەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خەڵک بیر لە ڕێگای قاچاخ بکەنەوە بۆ کۆچکردن.

ئیمی پۆپ، بەڕێوەبەری کۆچ و كۆچبەران لە نەتەوە یەگرتووەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، "بەردەوامی ژمارەی قوربانیان لە ڕێگاکانی کۆچکردندا، شکستێکی جیهانییە و ناتوانین وەک شتێکی ئاسایی قبوڵی بکەین".

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، دەبێت لە ئێستاوە هەنگاو بنێین بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە گرنگە.

هەرچەندە قوربانییەکانی کۆچکردنی نایاسایی، لە ساڵی 2025دا بۆ حەوت هەزار و 667 کەس دابەزیوە، کە ساڵی 2024 نزیکەی نۆ هەزار و 200 کەس بووە، بەڵام نەتەوە یەگرتووەکان دابەزینی ئەو ژمارەیە بۆ کەمبوونەوەی تواناکانیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و کەمیی بودجەی پێویست بۆ بەدوداچوونی ورد دەگێڕنەوە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، ڕێگا ئاوییەکانی کۆچکردن کوشندەترین جۆری ڕێگەی کۆچی نایاسایین، ساڵی ڕابردوو، لانیکەم 2108 کەس لە دەریای ناوەڕاست و 1047 کەسیش لە ڕێگای ئەتڵەسی بۆ دوورگەکانی کەناری ئیسپانیا، گیانیان لەدەستداوە یان ونبوون.

نزیکەی سێ هەزار مردنی کۆچبەرانیش لە ئاسیا تۆمارکراوە کە زیاتر لە نیوەیان ئەفغانی بوون، 922 کەسیش لە رێگای یەمەنەوە بۆ وڵاتانی کەنداو گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە شێوەیەکی بەرچاوو زیادی کردووە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئاماژەی بەوەش داوە، تا 24ی شوباتی 2026 ژمارەی مردنی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا گەیشتووەتە 606 کەس.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.