دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق ئەو نوسراوەی ھەڵوەشاندەوە کە قەدەغەیکردبوو زێڕ و مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕێگای فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە بگوازرێنەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ ئەو نووسراوەی هەڵوەشاندووەتەوە کە ھاوردەکردن و گواستنەوەی زێڕ و مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانیەوە قەدەغەکردبوو.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەمڕۆ بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەکە بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی و ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی دەنێردرێت.