وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ ئه‌نجامدانی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نیییه.
ئیسماعیل به‌قایی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، تائیستا هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ چوونه‌ناو گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه.
گوتیشی، ئه‌مریكا له دانوستانه‌كان جدی نییه و له ڕاگه‌یاندنه‌كان شتێك ده‌ڵێت و كردارهكانیشی شتێكی دیكه‌ن.
ئیسماعیل به‌قایی، جه‌ختی له داواكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌شی كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئێران هه‌ر داواكارییه‌كی هه‌بووبێت، ڕوون و ڕاشكاو باسیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مریكا به‌رده‌وام داواكارییه‌كانی ده‌گۆڕێت، بۆیه هیچ متمانه‌یه‌كیان به‌و وڵاته نییه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ناكرێت ئه‌مریكا بڕیار ده‌ربكات و ئێرانیش بڵێت به‌سه‌رچاو و پابه‌ندی بێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ئاماده‌كارییه‌كانی پاكستان له ئیسلام‌ئاباد بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خولی دووه‌می دانوستانه‌كان به‌رده‌وامه و كۆشكی سپی ئاشكرای كردووه، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئەمڕۆ بەرەوە پاکستان بەڕێدهكهوێت.