ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڤید19 هۆشداری دەدات

reset font size increase font size

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڤید19 و ئاماژەی بەوەکردووە، کە ڤایرۆسەکە لە 23 وڵات تۆمارکراوە و ئەگەری ئەوە هەیە ڕێژەی گیانلەدەستدان بەم ڤایرۆسە ڕوو لە هەڵکشان بکات.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ڤایرۆسەکە لە 23 وڵات تۆمارکراوە و لە ناویشیدا ئەمریکا، چین، بەریتانیا و مۆزەنبیق هەیە، دەشڵێت، ڕێژەی توشبوون لە منداڵان بەم ڤایرۆسە لە ڕێژەی توشبوونی کەسانی بەتەمەن زیاترە و ڤاکسینی "کۆرۆنا" هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆ لەسەر ئەم جۆرە ڤایرۆسە دروستناکات.

دەشڵێت، نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسە بریتین لە: کۆکە، سەرئێشە، قوڕگ ئێشە، ماندوو بوون، کێشەی هەناسەدان و سکچوون. هەروەها هۆشداریداوە سەبارەت بە تەشەنەکردنی ئەم ڤایرۆسە لە لەشی مرۆڤدا و ئاماژەی بەوەکردووە، کە جەستەى مرۆڤ لە ڕۆژانی یەکەم توشبوون دا ناتوانێت ڤایرۆسەکە بناسێتەوە و ئەمەش وادەکات ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی خێراتر بتوانێت پەرەبسێتنێت و لەئەنجامدا بە سەرجەم جەستەدا بڵاوببێتەوە.

دەشڵێت، ئەو کەسانەی توشبووی نەخۆشی شەکرە یاخود نەخۆشییەکانی دڵ و کۆئەندامی هەناسەدانن پێویستە لەکاتی توشبوون بەم ڤایرۆسە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن و چارەسەر وەربگرن.

بەگوێرەی لێکۆڵێنەوەکان ڤایرۆسی کۆڤید19 لە زیندەوەرێک بەناوی "سیکادا" سەریهەڵداوە کە بە زۆری دەڕواتە ناو خەوی زستانە و لەناوچە گەرمەکاندا زیاتر تەشەنە دەکات و هاوکات سێ هەزار جۆری هەیە، ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2024 لە ئەفریقا تۆمارکراوە و لەماوەیەکی کورتدا بەشێوەیەکی خێرا تەشەنەی کردوو لە ئێستاشدا لە 23 وڵاتدا تۆمارکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.