ڕاستەوخۆ

ئەمڕۆ موچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر دابەش دەکرێت

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر داوا لە بەڕێوەبەری خوێندنگەکان دەکات بۆ وەرگرتنی موچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن و مۆری فەرمیی خوێندنگەکانیان پێ بێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە فەیسبووک بڵاویکردووە، مامۆستایانی گرێبەستی سنوورەکەی ئاگادار کردەوە، ئەمڕۆ موچەی مانگی ڕابردوو وەردەگرن. بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە بەڕێوەبەری سەرجەم خوێندنگەکان کراوە، سەردانی بەشی ژمێریاریی دیوانی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی موچەی مانگی سێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان پێویستیە مۆری خوێندنگە لەگەڵ خۆیان ببەن.

بە گوێرەی ئامارەکان لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و سێ هەزار و 400 مامۆستا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەن، کە کۆی تێچووی مانگانەی موچەکانیان نزیکەی 20 ملیار و 577 ملیۆن دینارە و لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.