فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگەی حەسەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی 8 ئەندامی خۆی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانی شێخ مەقسوود و ئەشڕەفیدا گیانیان لەدەستداوە.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگەی حەسەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویشیکردەوە؛
"ئەو شەهیدانە داستانێکی شکۆمەندانەی ئازایەتی و بەرخۆدانیان نووسیوەتەوە، تاوەکو دوا هەناسە لە بەرامبەر سەختییەکاندا ڕاوەستاون و گیانی پاکی خۆیان بۆ ئامانجەکانی گەلەکەمان لەپێناوی ئازادی و شەرەفدا کردە قوربانی و بۆ هەموو جیهانیان سەلماند کە ئیرادەی بەرخۆدان ناشکێت."
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان کرد و بەڵێنیدا کە ڕێبازی پرشنگداریان بگرنەبەر.