ڕاستەوخۆ

مەسەدە: وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی گەل ئەرکێکی سەرەکی و بەپەلەیە

reset font size increase font size

مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) سەبارەت بە سەختیی بارودۆخی گوزەران، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و هەڵکشانی ڕێژەی هەژاری لە سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی کردەوە، تووڕەییی جەماوەر و خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی ڕەوای هاووڵاتییانە و نابێت پشتگوێ بخرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیی بەپەلەیە و ناكرێت دوا بخرێت. هاوکات مەسەدە داوای لە بەرپرسانی دەوڵەت کرد کە لەسەر بنەمای دادپەروەری، شەفافییەت و فەرمانڕەوایی باش هەنگاوی کرداری بنێن بۆ باشترکردنی گوزەرانی خەڵک.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا مەسەدە ڕوونی کردەوە، ڕەخنەگرتن لە سیاستە ئابوورییە هەڵەکان بە مانای دژایەتیکردنی دەوڵەت نایەت، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ پاراستنی دامەزراوەکان. هاوکات وشیارییدا، پشتگوێخستنی داواکارییەکانی گەل قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان قووڵتر دەکاتەوە و جەختیشی کردەوە کە کەرامەتی هاووڵاتییانی سوریا لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.