ڕاستەوخۆ

سیپان حەمۆ: ڕۆژنامە تورکییەکە قسەکانمی لە بەرژەوەندی خۆیان شێواندووە

reset font size increase font size

فەرهاد شامى، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند کە لێدوانێکی سیپان حەمۆ،  یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سوریا بۆ کاروباری ناوچەی خۆرهەڵات لەبارەی ڕۆڵی ئیسرائیل و پرۆسەی تێکەڵاوبوون لەگەڵ دەوڵەتی سوریا دابێت، کە پێشتر لەلایەن ڕۆژنامەیەکی تورکییەوە خراوبووە پاڵی دوورە لە ڕاستیەوە و ناوبراو هیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی نەداوە.

بە گوتەی فەرهاد شامی، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە لێدوانە نادروستانە لەم کاتە هەستیارەی مێژووی ناوچەکەدا، بە ڕێککەوت نەبووە و ڕۆژنامە تورکییەکان بە مەبەست لەم قۆناغەدا دەستیان داوەتە ئەم کارە.

 هەروەها جەختی کردەوە کە نابێت هیچ قسە و لێدوانێک بە فەرمی و ڕاست وەرگیرێت مەگەر بە دیکۆمێنتی دەنگی و ڤیدیۆیی پشتڕاست کرابێتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.