ڕاستەوخۆ

وەزیری خوێندنی باڵای سووریا و مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە و پرسی یەکخستنی زانکۆکانی رۆژاڤایان تاوتوێ کرد

reset font size increase font size

مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی سوریا، لە دوو کۆبوونەوەی جیادا لەگەڵ هەریەکە لە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزیری پەروەردەی سوریا کۆ بووەوە، بە ئامانجی داڕشتنی مەکانیزمی یەکخستنی دامەزراوەکانی خوێندن و پەروەردە لەگەڵ سیستمی فەرمیی دەوڵەتدا.

لە کۆبوونەوەی یەکەمدا لەگەڵ د. مەروان حەلەبی، وەزیری خوێندنی باڵا، پرسی تێکەڵکردنی زانکۆکانی ڕۆژئاوا، کۆبانی و شەرق لە ڕەقە بە سیستمی خوێندنی باڵای وڵاتەکە و دانپێدانانی فەرمی بە بڕوانامەکانیان تاوتوێ کرا.

هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر پاراستنی پرۆسەی ئەکادیمی، بەردەوامیی خوێندنی قوتابیان و ئامادەکاری بۆ دامەزراوندنی دوو زانکۆی فەرمی لە هەردوو پارێزگای حەسەکە و ڕەقە کردەوە.

لە کۆبوونەوەی دووەمیشدا کە لەگەڵ محەمەد عەبدولرەحمان، وەزیری پەروەردەی سوریا، و بە ئامادەبوونی جێگری وەزیر یوسف ئەنان بەڕێوە چوو، میکانزمی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی سەرۆکایەتیی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٦ تاوتوێ کرا.

تیشک خرایە سەر دابینکردنی پەڕتووک و پرۆگرامەکانی زمانی کوردی، دابینکردنی مامۆستایانی تایبەتمەند، و تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی تێکەڵکردنی کەرتی پەروەردە لەو ناوچانەدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.