تاوەکو ئێستا لە پارێزگای حەسەکە ملیۆنێک و ١٥٠ هەزار تۆن گەنم لە خاوەن زەوییە چاندنییەکان و جووتیاران وەرگیراوە و پارێزگاکەش لە پلەی یەکەمدایە لە ئاستی سوریا.
دەزگای دەغڵ و دان لە پارێزگای حەسەکە ٣ هەزار پسوولەی لە کۆی ٢٠ هەزار پسوولە ڕەوانەی بانگ و وەزارەتی ئابووری کردووە، بە مەبەستی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران و خاوەن زەوییەکان.
تاوەکو ئێستاش پارێزگای حەسەکە وەک یەکەم پارێزگاکە لە سەرانسەری سوریا لە بوارى بەرهەمهێنانی گەنمدا پێگەی خۆی پاراستووە، بە جۆرێک کە زیاتر لە ملیۆنێک و ١٥٠ هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانن نووچە تیڤی، ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن زەوییەکان و جووتیاران بە ناچاری گەنمەکەیان لە ماڵ و کۆگاكانی خۆیاندا هێشتووەتەوە و ڕادەستی ناوەندە حکومییەکانیان نەکردووە.
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ قەرەباڵغی و لۆژستیکی بەردەم ناوەندەکانی وەرگرتن و دواکەوتنی بارهەڵگرەکان.
جووتیاران ئاماژە بەوە دەکەن کە لە بەرامبەر هەر ڕۆژێک دواکەوتندا، ناچارن کرێی زیاتر بە بارهەڵگرەکان بدەن و ئەمەش خەرجییەکانیان قورستر دەکات.