ڕاستەوخۆ

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە پاوە چوار کچی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا

reset font size increase font size

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک و کەوتنەخوارەوەی بۆ ناو قووڵایی دۆڵێک لە بەرزاییەکانی شاهۆ لە پاوە، چوار کچی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا و کچێکی تریش بە سەختی بریندار بوو.

ڕووداوەکە کاتێک روویدا کە پێنج کچی خێزانێکی خەڵکی گوندی سریاس سەر بە شاری ڕوانسەر بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید بۆ سەیران چوون بۆ ناوچەی پیازدۆڵ لە کوێستانی شاهۆ، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەدا لە نزیک گوندی شمشێر، ئۆتۆمبێلەکەیان کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و کەوتە خوارەوە بۆ ناو دۆڵێک.

لەو ڕووداوە دڵتەزێنەدا، سۆنیا حوسێنی، لیدا حوسێنی، ئانیسا حوسێنی و هەتاو حوسێنی گیانیان لەدەست دا. سۆنیا و لیدا خوشکن و کچی بورهان حوسێنین؛ ئانیسا تەمەنی تەنیا ٣ ساڵ بووە و برازای بورهان بووە؛ هەتاویش خوشکەزای هاوژینی بورهان بووە.

هاوکات، گەشاو حوسێنی لە ڕووداوەکەدا بە سەختی بریندار بووە و بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی کرماشان کراوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.