ڕاستەوخۆ

ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی جوانڕۆ لە گرانیی کرێی هاتووچۆی خوێندکاران و سەرپێچیی شۆفێران

reset font size increase font size

ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی جوانڕۆ لە گرانیی کرێی هاتووچۆی خوێندکاران و سەرپێچیی شۆفێران

لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوڵاتییان و دایک و باوکانی قوتابیان ئاماژە بەوە دەکەن، تێچووی هاتووچۆی ڕۆژانەی منداڵەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو گران بووە و باری دارایی خێزانەکانی قورس کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کرێی مانگانەی هاتووچۆی سەر بڕی ئۆتۆمبێلی گواستنەوە بۆ هەر خوێندکارێک گەیشتووەتە نزیکەی دوو ملیۆن تومەن، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرزبوونەوەیەکی ڕاشکاوانەی بەخۆیەوە بینیوە.

سەرەڕای گرانیی نرخەکان، خێزانەکان گلەیی ئەوەش دەکەن، کە هەندێک لە شۆفێران لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانیاندا زیاتر لە توانای یاسایی و شەش تا حەوت خوێندکار سوار دەکەن، کە ئەمەش بێزاربوونی منداڵەکان و دروستبوونی مەترسیی لەسەر ئاسایشیان لێکەوتووەتەوە.

هاوڵاتییانی جوانڕۆ پێیان وایە، نەبوونی چاودێریی پێویست و ڕاستەوخۆ لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە ڕێگەی خۆشکردووە تا شۆفێران بە ئارەزووی خۆیان نرخەکان بەرز بکەنەوە و سەرپێچی لە ڕێنماییەکانی هاتووچۆدا بکەن، بۆیە داوای دەستوەردانی بەپەلە دەکەن بۆ رێکخستنەوەی ئەم ڕەوشە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.