ئامادەبوونی هەزاران هاوڵاتی، تەرمی سیپان حوزنی، ئەو شەڕڤانەی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە سەربڕدرابوو، لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بە خاک سپێردرا.
لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەدا، بەشداربووان بە گوتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" و بەرزکردنەوەی وێنەکانی، تەرمەکەیان بەڕێ کرد. سیپان حوزنی بۆ چەندین ساڵ لە ڕیزی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) شەڕی دژی داعش و گروپە چەکدارەکانی کردبوو، لە کاتێکدا شەهیدبوونی ناوبراو هاوکاتە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و تێکەڵکردنی هێزەکانی لە ناو چوارچێوەی سوپای سوریادا.
شەهید بوونی سیپان حوزنی و شێوازی تاوانەکە کاردانەوە و توڕەیییەکی زۆری لێ کەوتووەتەوە، لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپێشاندان دژی ئەم ڕووداوە بەڕێوە چووە و داواکارییەکان بۆ ڕادەستکردن و سزادانی ئهنجامدهرانی تاوانەکە بە گوێرەی یاسا بەردەوامن.