ڕاستەوخۆ

شاندی دانوستانکاری هەرێم و فراکسیۆنی پارتی لەسەر بودجەی 2027 کۆبوونەوە

reset font size increase font size

شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریی حکومەتی هەرێم لە ئامادەکارییەکان بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ی عێراق، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام دا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، شاندی دانوستانکار ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی خۆیان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و نەوتی فیدراڵ خستووەتەڕوو، هاوکات تێڕوانین و پێشنیارە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بودجەی 2027 تاوتوێ کراون.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە چەند خاڵێک کرایەوە، جێگیرکردنی ماف و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ دواخستن، هەورەها گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆن و نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ جیاوازی، بە مەبەستی دروستکردنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو بۆ پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.