مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامێکدا هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەربڕی و بە توندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە هێرشە کارێکی ڕەتکراوە و نەگونجاوە لەگەڵ ڕەوشتدا.
هاوکات پێشێلکاری و دەستدرێژییە بۆ سەر ئیرادەی خەڵکی هەرێم و بەشێکی بنەڕەتی لە دەزگاکانی دەوڵەتی عێراق.