ڕاستەوخۆ

یەپەژە: دانوستانەکانمان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامن و داوای گەرەنتیی یاسایی بۆ هێزەکانمان دەکەین

reset font size increase font size

گوتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) نوێترین پێشهاتەکانی دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ئاشکرا کرد و جەختی لەسەر چەسپاندنی گەرەنتیی یاسایی بۆ تەواوی دەستکەوتەکانی یەپەژە کردەوە.

 بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی 2026، دانوستانەکانیان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامییان هەیە. لەو چوارچێوەیەدا لە مانگی نیساندا کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ مەرهەف ئەبو قەسڕە، وەزیری بەرگریی ڕێکخستووە و ڕەشنووسی تێڕوانین و پێشنیازەکانی خۆیان بە نووسراو پێشکەش کردووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تاوەکو ئەم ساتە چاوەڕوانی وەڵامین و لەلایەن دەسەڵاتدارانی دیمەشقەوە هیچ پێشنیاز یان بڕیارێکی فەرمیمان پێ نەگەیشتووە."

سەبارەت بە شێوازی بەشداربوونیان، یەپەژەئاماژەی بەوە کردووە کە پێشنیازێک هەیە بۆ گواستنەوەیان وەک هێزێکی سەربەخۆی دژەترۆر لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدا، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە بڕیارێکی ڕوون لەسەر ئەم پرسە. بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی دیکە لە نێوان هەردوو لادا ئەنجام بدرێت.

لە کۆتاییدا جەخت کراوەتەوە کە خەبات و چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی تەواوی کەلەپوور و دەستکەوتەکانی یەپەژەدەخەنە ژێر پاراستن و گەرەنتیی یاساییەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.