ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پەروەردەی سووریا بڕوانامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە فەرمی دەناسێنێت

reset font size increase font size

وەزارەتی پەروەردەی سووریا لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند کە بڕوانامەکانی قۆناغی بنەڕەتی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە دەرکراون، بۆ تۆمارکردن لە پۆلی یەکەمی ناوەندی (ئامادەیی) لە سەرجەم قوتابخانەکانی سووریادا جێی متمانەن و پەسەند کراون.

بەگوێرەی بڕیارەکە، قوتابییانی خاوەن ئەم بڕوانامانە دەتوانن بە مەرجی هه‌بوونی نمرەی پێویست و بە هەمان شێوەی خاوەن بڕوانامە پەسەندکراوەکانی تر، درێژە بە خوندن بدەن.

هەروەها، وەزارەتەکە لیستی ناوی ئەو قوتابخانانەی بڵاو کردەوە کە تێیاندا وانەی زمانی کوردی دەخوێنرێت، و بە گشتی بڕیارە زمانی کوردی لە ٩٣٨ قوتابخانەدا بوترێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.