ڕاستەوخۆ

مەسەدە پانێلێکی لەژێر ناونیشانی گواستنەوەی دادپەروەری سازدا

reset font size increase font size

مەجلیسی سوریای دیموکرات "مەسەدە" لە شاری قامیشلۆ پانێڵێکی بۆ هەڵسەنگاندنی میکانیزمی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە سوریا سازدا، پسپۆڕێکی یاسای نێودەوڵەتیش ئاماژە بەوەدەکات، سوریا لەهەموو وڵاتێک زیاتر پێویستی بە دادپەروەری هەیە.

ئامانجی سەرەکی سازدانی پانێڵەکە، هەڵسەنگاندنی میکانیزمەکانی بونیادنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی و کۆمەڵایەتییە، مسۆگەرکردنی سەروەری یاسایی و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لەچوارچێوەی یاسا و دوور لە  تۆڵەسەندنەوە بوو.

محەمەد ئیحسان، باسیلەوە کرد بەهۆی ئەوەی ساڵانێکی زۆر شەڕ، وێرانی و پێشێکردنی مافەکانی مرۆڤ لە سوریادا بەردەوام بووە، سیستەمی یاسایی و نیشتمانی وڵاتەکە ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە بووەتەوە.

لایەنەکان لە پانێڵەکەدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی گواستنەوەی دادپەروەری خەیاڵ نییە و بۆ ئەوەی ببێت بە ڕاستی پێویستە مۆدێلگەلێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان و ئەفریقای باشور لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی سوریدا بگوجێندرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.