ڕاستەوخۆ

مەزڵوم عەبدی لە کۆبانێ لەگەڵ سەرکردەی پارتە کوردییەکان کۆبووەوە

reset font size increase font size

مەزڵوم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا، بە ئامادەبوونی مەحموود بەرخودان، فەرماندەی لیوای کۆبانی، لەگەڵ سەرکردەی پارتە کوردییەکان لە شاری کۆبانی کۆبووەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی یەکگرتنی کارگێڕی و ئەمنی و پرسی خوێندن بە زمانی دایک.

لە کۆبوونەوەکەدا مەزڵوم عەبدی جەختی لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگییەکان لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کردەوە بۆ گرەنتی کردنی مافی خوێندن بە زمانی کوردی لە چوارچێوەیەکی دەستووری و یاساییدا. سەبارەت بە نائارامی و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کۆبانیش، مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان دەکرێت و بەرپرسانی ڕووداوەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت تاوەکو ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی گرنگی پارتە کوردییەکان لە بەرزڕاگرتنی مافە ڕۆشنبیری و زمانەوانییەکان و جێگیرکردنیان لە دەستووردا. هاوکات مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەن بۆ ڕێکخستن و بەفەرمیکردنی باری یاسایی دامەزراوە و چالاکییە کوردییەکان لە ناو سیستمی فەرمیی دەوڵەتی سوریادا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.