ڕاستەوخۆ

کەنەکە: پێویستە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە تاوانبارانی شەهیدکردنی سیپان حوزنی بکرێت

reset font size increase font size

کۆنسەی بەڕێوەبەری  کۆنگرەی نەتەوەی کورد ( کەنەکە)  سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی شاری کۆبانێ و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان بیانییەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو لایەک کرد دان بەخۆیاندا بگرن و پەنا بۆ دیالۆگ ببەن.

 لە بەیاننامەکەی کەنەکە دا ئاماژە بەوە کراوە، دوای شەهیدکردنی "سیپان حوزنی" سەربازی لیوای حەسەکە و بڵاوکردنەوەی دیمەنەکانی بە شێوازێکی دڕندانەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شۆک و تووڕەیییەکی گەورە لەنێو هاووڵاتییاندا دروستبوو کە بووە هۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکە و داواکردنی دادپەروەری.

 ئەوەی لە شاری کۆبانێ ڕوویدا لە ئەنجامی هەوڵەکان بۆ شۆپاندن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و گواستنەوەیان بۆ زیندانی حەلەب، ئاڵۆزی لێکەوتەوە، کەنەکە گوتی، هەروەها  بەپێی زانیارییەکان لە ئاڵۆزییەکانی زیندانی کۆبانێ و دەوروبەریدا 8 کەس گیانیان لەدەستداوە و 18کەسی دیکەش بریندار بوون کە ڕەوشی هەندێکیان تێکچووە.

کەنەکە دوپاتیکردەوە کە ئەم دۆخە پێویستی بە هەڵوێستێکی بەپەلە و بەرپرسیارانە هەیە و داوای لێکۆڵینەوەیەکی ڕوون، سەربەخۆ و بێلایەن دەکات بۆ دیاریکردنی بەرپرسانی ئەم تاوان و پێشێلکارییانە تاوەکو سزای ڕەوای خۆیان وەربگرن.

لە کۆتاییدا، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بانگەوازی لە هاووڵاتییان کردووە پارێزگاری لە ماڵ و موڵکی گشتی و تایبەت بکەن و ڕێگە نەدەن ناڕەزایەتییەکان بەرەو ئاژاوە بڕۆن.
هەروەها داوای لە دەزگا ئەمنی و ئیدارییەکان، کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و پارتییە کوردییەکان کردووە کە ڕۆڵی ئەرێنی ببێنن و لەرێگەی کاراکردنی کەناڵەکانی دیالۆگەوە باری گرژییەکان بەکاربهێنن.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.