ڕاستەوخۆ

 هەزار و 500 خوێندکار لە تلتەمری ڕۆژاڤای کوردستان بێبەشن لەمافی خوێندن

reset font size increase font size

لە شارۆچکەی تلتەمری ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧، نزیکەی هەزار و 500 قوتابی بەهۆی ئەو زیانانەی بە قوتابخانەکان کەوتوون لە خوێندن بێبەشن.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانەکانی تلتەمر، لە کۆی ١١٥ قوتابخانە ١١ قوتابخانەیان بە تەواوی وێران بوون و هاوکات شه‌ش قوتابخانەش بۆ ئاوارەکانی سەرێ کانیی تەرخان کراون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستادا  ١٨ قوتابخانەی سنورەکە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیان، ئەم دۆخەش فشارێكی گەورەی خستووەتە سەر ئەو قوتابخانانەی کە ماونەتەوە.

دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هاوکات لەگەڵ ڕێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لە پەیوەندیدایە تاوەکو ئەو قوتابخانانەی زیانیان بەرکەوتووە نۆژەن بکرێنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.