لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب، سیاسەتمەدار ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایان و کادرانی پەروەردە کۆبووەوە و دۆخی پەروەردە و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوە فراوانەکەدا، کە لە چوارچێوەی بەدواداچوونی دۆخی ناوچەکەدا ڕێکخرا، هەڵسەنگاندن بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی ڕۆژەڤ کرا.
هاوکات بەشداربووان گفتوگۆیەکی تێروتەسەریان لەبارەی ڕێگەچارەکانی بەهێزکردنی سیستمی پەروەردە، چۆنیەتیی کارکردنی دەزگا پەروەردەیییەکان و ڕێکارەکانی پشتیوانیکردن و پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەنجام دا.