سیپان حەمۆ لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید سیپان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەم دۆسیەیە بە شێوەیەکی پەتی وەک تاوانێکی جنایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، کە تێیدا تاوانباران بە ناونیشان و وێنەکانیان دەناسرێن.
ناوبراو هۆشداری دا لەوەی کە دەبێت دۆسیەکە بە تەواوی دوور بخرێتەوە لە هەر ڕەهەندێکی عشایری، نەتەوەیی یان سیاسی، چونکە بە گوتەی ئەو، هەر ئاراستەپێدانێکی لاوەکی خزمەت بەو لایەن و کەسانە دەکات کە دەیانەوێت ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە تێک بدەن.
هاوکات جەختیشی کردەوە کە پرۆسەی بەدواداچوون و ڕاوەدونانی سەرجەم تۆمەتبارانی تر بەردوامە تاوەکو دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.