ڕاستەوخۆ

کۆمەڵەی کەسوکاری شەهیدان لە کۆبانێ سەرکۆنەی پێشێلکارییەکان دەکات و داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربخۆ دەکات

reset font size increase font size

کۆمەلەی کەسوکاری شەهیدان لە کۆبانێ، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی توندی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی، ترساندنی هاووڵاتییان و سووکایەتیکردنی نەتەوەیی کرد، کە شەوە پێشوو لە شارەکەدا ڕووی داون، و سەرکردایەتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش بە بەرپرسیار دەزانێت و داوای ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و سزادانی بەرپرسان دەکات.

کۆمەڵەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە لێپرسینەوە و پێشێلکارییەکانی شەوی پێشوو — کە تێیدا کاروانێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەبەوە هاتبوونە شارەکە و هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و سووکایەتیکردنیان ئەنجام داوە  هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر کەرامەتی شارەکە و ناتوانرێت بە هیچ بەهانەیەکی ئەمنییەوە بشاردرێتەوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پاش ئەو ڕووداوە، کۆمەڵێک لە زیندانییان لە ناو گرتوخانەکەدا دژی هەوڵی گواستنەوەیان بە زۆر بۆ دەرەوەی شار بە سەرکردایەتیی عەقید مەجدەدین الشیخ، دەستیان بە مانگرتن و ئاگرکردنەوەی ناو بەشەکان کردەوە، و ئەمەش بووە هۆی گیانلەده‌ستدانی نۆ کەس و برینداربوون و خنکانی ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییان.

کەسوکاری شەهیدان جەختیان لەوە کردەوە کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرپرسیارن لە سەلامەتیی دەستبەسەرکراوان، و ڕەتی دەکەنەوە کە ئەم کارەساتە بە پاساوی "بەزاندنی تاکەکەسی" بشاردرێتەوە.

لە کۆتاییشدا داوایان کرد لێکۆڵینەوەیەکی سەربخۆ و شەفاف لەسەر سەرجەم کوشتن و پێشێلکارییەکان ئەنجام بدرێت، ئەنجامەکانی بۆ رای گشتی ڕابگەیەنرێت و هەموو ئەوانەی دەستیان لەم کارەدا هەبووە سزا بدرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.