ڕاستەوخۆ

هەڵمەتی "1001 واژۆ بۆ کۆمارێکی دێموکرات و ئاشتی" لە ئەستەنبوڵ ڕاگەیەندرا

reset font size increase font size

ئەمڕۆ لە ناوەندی ڕۆشنبیری ئەیوپسوڵتان لە ئەستەنبوڵ، هەڵمەتێکی نوێی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ناونیشانی "1001 واژۆ بۆ کۆماری دیموکراتی و ئاشتی" بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەندرا و یەکەم واژۆکاران و دەقی بەیاننامەکە ئاشکرا کران.

کەمپەینەکە بە دروشمی "چیرۆکی ڕاستەقینە لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە کۆمەڵگاکان هەرگیز لە خەونبینین بە داهاتووی خۆیان نەوەستن" دەستی پێکردووە.

دەقی بەیاننامەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژمارەی "1001" تەنیا ژمارەیەک نییە، بەڵکو هێمای هیوای نەمر و بەدواداچوونی ئاشتییە، وەک لە گێڕانەوە کۆنەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا دەبینرێت.

ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار چیلەم کوچوکلێش لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە دەستپێشخەرییەکە بۆ بەکۆمەڵایەتیکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستی پێکردووە، بە پشتگیریی 1001 ڕۆشنبیر، نووسەر، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمیست.

ئاماژەی بەوەش کرد که ئامانجی سەرەکیی ئەم هەڵمەتە ئەوەیە کە سەرەڕای جیاوازییەکان، خەڵک بتوانن پشتگیری لە داواکارییەکانی یەکتر بکەن و خەباتی هاوبەش بەهێز بکەن.

لە چالاکییەکەدا، کە کەسایەتیی دیاری وەک ئەحمەد تورک و دایکان بۆ ئاشتیش تێیدا بەشدار بوون، چوار داواکاری سەرەکی خرابوونە ڕوو:

هاووڵاتیبوونی یەکسان:

مسۆگەرکردنی بنەمای هاووڵاتییەکی یەکسان لە ڕووی دەستوورەوە و ناساندنی مافی خوێندن بە زمانی دایک بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و نایەکسانییە مێژووییەکان.

پرۆسەی ئاشتی و چەکداماڵین:

پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتی و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی تەواوەتیی توندوتیژی لە کارنامەی وڵاتدا.

جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (ECHR): پابەندبوونی تەواو بە بڕیارەکانی دادگاکە و بەهێزکردنی بنەماکانی دەوڵەتی یاسا و دیموکراسی لە تورکیا.

مافی هیوا:

 جێبەجێکردنی پرەنسیپی مافی هیوا هاوتەریب لەگەڵ بڕیارەکانی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.